فراکسیۆنى گۆڕان
لە پەرلەمانى کوردستان داوادەکات، وەک قەرەبوکردنەوەیەک بۆ ماوەى کەرەنتینە ماوەى
مانگێک دانیشتنەکانى پەرلەمان درێژبکرێنەوە، دەشڵێت: لەماوەى ئەو مانگەدا ئەو پێشنیارە
یاسایانەى کۆى فراکسیۆنەکان هاودەنگن لەسەریان و راپۆرتى تایبەت بە خۆپیشاندانەکان
و وردەکارى دانوستانەکانى نێوان هەرێم و بەغدا و پرسى لامەرکەزییەت دانیشتنیان لەسەر
بکرێت.
ئاوێنە: فراكسیۆنی گۆڕان، ئەمڕۆ چوارشەممە،
داواكارییەكی ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كردوەو تێیدا داوای كردوە كە دانیشتنەکانی پەرلەمان
لە وەرزی پاییزە بۆ ماوەی مانگێک درێژبکرێنەوە بە مەبەستی قەرەبوکردنەوەی ماوەی کەرەنتینەی
ڤایرۆسی کۆرۆنا.
فراكسیۆنەكە
ئاماژەی بەوەداوە كە لەو مانگەی درێژكردنەوەی دانیشتنەكاندا گفتوگۆ لەبارەی ئەم
بابەتانەوە بكرێت:
1.ئەو پێشنیارە یاسایانەی
کۆی فراکسیۆنەکان ھاودەنگن لەسەریان و کێشەیان لەسەر نییە.
2.ئەو ڕاپۆرتانەی تایبەتن بە خۆپیشاندانەکان
و دۆخی خراپی ھاوڵاتیان و موچەخۆران و بژێوی ژیانیان.
3.بۆ پشتیوانی و
ئاگاداربونی پەرلەمان لە وردەکارییەکانی دانوستانەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا کە
حکومەت داوای کردوە بگەیەنرێتە پەرلەمان.
4.گفتوگۆی ئەو
پرۆژە یاسایانەی کە پەیوەندیدارن بە چاکسازی گشتی لەسەر ھەمو سێکتەرەکان و ئەو یاسایانەی
کە پابەندبونی دارایی بۆ حکومەت تێدا نییە وەک یاسای کارو دەستەبەری کۆمەڵایەتی.
5.گفتوگۆ لەسەر
پرۆژەی پرسی لامەرکەزی.
دەقى داواکارییەکەى
فراکسیۆنى گۆڕان بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمانى کوردستان:
فراکسیۆنی گۆڕان
بۆ بەڕێز /سەرۆکایەتی
پەرلەمانی کوردستان
بابەت/ داواکاری
داواکارین لە بەڕێزتان دانیشتنەکانی پەرلەمان لە وەرزی پاییزە بۆ ماوەی
مانگێک درێژ بکرێتەوە بە مەبەستی قەرەبوکردنەوەی ماوەی کەرەنتینەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
تا گفتوگۆی تێر و تەسەل بکرێت لەسەر:
1.ئەو پێشنیازە یاسایانەی کۆی فراکسیۆنەکان
ھاودەنگن لەسەری وکێشەی لەسەر نییە.
2.ئەو ڕاپۆرتانەی
تایبەتە بە خۆپیشاندانەکان و دۆخی خراپی ھاوڵاتیان و موچەخۆران و بژێوی ژیانیان.
3.بۆ پشتیوانی و
ئاگاداربونی پەرلەمان لە وردەکارییەکانی دانوستانەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا کە
حکومەت داوای کردوە بگەیەنرێتە پەرلەمان .
4.گفتوگۆی ئەو پرۆژە یاسایانەی کە پەیوەندیدارە
بە چاکسازی گشتی لەسەر ھەمو سێکتەرەکان و ئەو یاسایانەی کە پابەندبونی دارایی بۆ
حکومەت تێدا نییە وەک یاسای کارو دەستەبەری کۆمەڵایەتی .
5.گفتوگۆ لەسەر
پرۆژەی پرسی لامەرکەزی.
فراکسیۆنی گۆڕان
٢٣/١٢/٢٠٢٠