"هەفتەی داهاتو پرۆژه‌یاسای‌ بودجه‌ بۆ دەنگدان‌و پەسەندکردن ئامادە دەبێت"
  2021-01-26       666       
به‌وته‌ی‌ ئه‌ندامێكی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی په‌رله‌مانی‌ عێراق، بەگریمانەی زۆر هەفتەی داهاتو پرۆژه‌یاسای‌ بودجه ئامادە دەبێت بۆ دەنگدان‌و پەسەندکردن لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە.

ئاوێنه‌: هۆشیار عەبدوڵا، ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌باره‌ی‌ دوا هه‌نگاوه‌كانی‌ لیژنه‌كه‌ بۆ ئاراسته‌كردنی‌ پرۆژه‌یاسای‌ بودجه‌ی‌ 2021ی‌ عێراق، ده‌ڵێت، "ئەمڕۆ کۆبونەوەی ژمارە ۳۲ مان دەربارەی رەشنوسی یاسای موازەنەی ۲٠۲۱ وەک لیژنەی دارایی ئەنجامدا."

ناوبراو رایگه‌یاندوه‌، بەگریمانەی زۆر هەفتەی داهاتو یاسای موازەنە ئامادە دەبێت بۆ دەنگدان‌و پەسەندکردن لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە.

هۆشیار عەبدوڵا ڕونیكردۆته‌وه‌ كه‌ یەکێک لەو هەموارانەی ئەمڕۆ لەناو رەشنوسەکەدا دوای گفتوگۆیەکی زۆر جێگیریانکردووه‌ ئەوەیە کە بۆ موازەنەی ساڵی ۲٠۲۱ سەرفکردنی پشکی هەرێم تەنها بەواژۆی وەزیری دارایی بێت، ساڵانی رابردو دو واژۆی پێویست بو، وەزیری دارایی‌و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران.

ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی په‌رله‌مانی‌ عێراق جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هەر هەموارێک تا لەناو پەرلەماندا دەنگی لەسەر نەدرێ یەکلابوە نیەو گریمانەی گۆڕانکاری لەسەرە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×