2021-02-16   512     
ڕێکخراوی کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەوانان CPJ ئەمڕۆ سێشەممە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە لەبارەی بڕیاری دادگای هەولێر بۆ زیندانیکردنی شێروان شێراوانیو گوهدار زێباری.
ئاوێنه: ئیگناسیۆ میگێل دیلگادۆ، نوێنەری CPJ لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستو باکوری ئەفریقیا دەڵێت، "ئەو حوکمەی ئەمڕۆ بەسەر هەردو ڕۆژنامەوان شێروان ئەمین شێروانیو گوهدار زێباری دراوە نەک تەنیا نەگونجاوو نادەدپەروەرانەیە، بەڵکو دەشیسەلمێنێت حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق وازی لەوەش هێناوە خۆی پـیشانبدات کە گرنگی بەئازادی ڕۆژنامەگەری دەدات."
دیلگادۆ دەشڵێت، دەبێت دەسەڵاتدارانی باکوری عێراق دەستبەجێ ئەم دو ڕۆژنامەوانە ئازاد بکەنو تۆمەتەکانیان لەسەر لابەرن، هەروەها وازبهێنن لەهەراسانکردنی دەزگاکانی ڕاگەیاندن."
ئهمڕۆ سێشهممهو دوای دو ڕۆژ لهدانیشتنی دادگا، دادگای 2ی ههولێر سزای شهش ساڵ زیندانیكردنی بهسهر ههریهك لهرۆژنامهنوسانو چالاكوانانی بادینان (شێروان شێروانی، گۆهدار زێباری، شڤان سەعید، ئەیاز کەرەمو هاریوان عیسا)دا سهپاندن.
محەمەد عەبدوڵا، پارێزەری شێروان شێروانی بەڕێکخراوەکەی وتووە، ئەو بەڵگانەی شێروانی پێ تۆمەتبارکراوە بەس نینو هیچ بنەمایەکیان نیـیە.
ڕەحمان غەریب، ڕێکخەری گشتی سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەئازادی ڕۆژنامەوانی، ئەویش بەڕێکخراوی CPJ وتووە، داوایانکردووە لەدادگای پێداچوونەوە سزاکان کەمبکرێنەوە.