سۆران عومه‌ر: مەترسی لەسەر ژیانی چالاکوانانی بادینان هه‌یه‌
  2021-03-02       644       
سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "چالاکوانانی بادینان کە ئێستا لەزیندانن مەترسی لەسەر ئایندەی ژیانیان ھەیە".

ئاوێنه‌: سۆران عومه‌ر له‌نوسینێكدا كه‌ له‌لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێت "بەپێی زانیاری سەرچاوە تایبەتەکان ئەو چالاکوانانە لەڕێی ئاوی خواردنەوەو خۆراکیان لەزیندان ھەوڵ ھەیە جۆرە ژەھرێکیان دەرخوارد بدەن کە دوای ئازادبونیان بەماوەیەک گیان  لەدەست دەدەن". 

سۆران عومه‌ر ده‌شڵێت "بۆیە ئەرکی ھەمووانە فشارەکان چڕ بکەینەوە بۆ سەلامەتی ژیان و ئازادبونیان".

ئه‌ندامه‌كه‌ی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان باسی له‌وه‌شكردووه‌ "لەڕێی خۆمەوە ھەموو ناوەندەکانی چاودێری مافەکانی مرۆڤ لەدەرەوە ئاگادار دەکەمەوە لەسەر ئەوھەوڵە مەترسیدارە بۆ تیرۆری چالاکوانان و ڕۆژنامەنوسانی بادینان بەوانەی حوکمدراون و بەوانەشی ھێشتا حوکم نەدراون".

ده‌شڵێت "مێژوی رەشی ژەھرخواردو کردنی نەیارانی سیاسی لەھەرێم دۆسێیەکی مەترسیداری بێدەنگ و تیرۆرێکی ھێواشە کەچەندین کەسی پێ لەبەین براوە".
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئێران لە رێگەی روسیاوە: ئیسرائیل نامانەوێت دۆخەکە ئاڵۆزتر بکەین
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×