2021-03-02   698     
بهپێی ڕاگهیهندراوی ئاسایش، لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی داعشێک دەستگیرکراوه.
ئاوێنه: ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگهیاندووه، "لەسەربنەمای هەبونی زانیاری پێشوەختە هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی کەسێکیان بەناوی (م، ص، م، م) لەبەرواری (۲۷_٢_٢٠٢١) دەستگیرکرد کە لەڕیزەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لەعێراقو شام بووە".
ئاماژهی بۆ ئهوهشكردووه كه تۆمەتباری ئاماژە بۆکراو لەساڵی (۲۰۱٤) لەپارێزگای سەلاحەدین لەقەزای بێجی پەیوەندی کردوەو بەیعەتی بەدەوڵەتی ئیسلامی لەعێراقو شام داوە تاوەکو ساڵی (۲۰۱٥) لەعێراق لەگەڵیان ماوەتەوە پاش تێکشکاندنی ڕیزەکانی داعش لەسنوری پارێزگای سەلاحەدین دەچێتە سوریاو لەوێش بەردەوامدەبێت.
ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دهڵێت، "لەمانگی (٢ - ٢٠٢١) دەگەڕێتەوە عێراق و دەچێتە پارێزگای هەولێر تاوەکو (۲٦ _٢_٢٠٢١) لەوێ نیشتەجێ دەبێت، پاشان دێتە سنوری پارێزگای سلێمانیو لە (۲۷_٢_٢٠٢١) لەلایەن هێزەکانمانەوە لەسنورەکەمان دەستگیردەکرێت."
ئهوهش ڕونكراوهتهوه كه تۆمەتباری دەستگیرکراو لەنەتەوەی عەرەبەو سەر بەعەشیرەتی الدلیمیەو خێزاندارە، لەبنەچەدا خەڵکی پارێزگای سەلاحەدینە... لەلایەن بەڕێز دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەوە بەپێی ماددەی (٢)ی تێرۆر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.