پەرلەمان سزای سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێی دا
  2021-03-31       1463       

پەرلەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا تا کازم فاروق سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ داوای لێبوردن نەکات، بەشداری دانیشتنەکانی پەرلەمان نەکاتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی ناوبراو لە دانیشتنی ئەمڕۆدا، پێڵاوەكانی گرتە سەرۆكایەتی پەرلەمان.

ئاوێنە: ئەمڕۆ چوارشەممە، کازم فاروق جوتێک پێڵاوی گرتە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە پەرلەمان باسی بابەتێک دەکات "پەیوەندی بە کێشەکانی خەڵکەوە نییە."

بە دەنگی ٧٣ پەرلەمانتاری کوردستان دەنگ لەسەر ئەوە دراوە، کە سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ نەتوانێت بەشداری دانیشتنەکانی پەرلەمان بکاتەوە، تا ئەو كاتەی لەبارەی پێڵاوگرتنە دەستەی سەرۆکایەتی داوای لێبوردن بکات.

دوای پێڵاوگرتنە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە دانیشتنەکە هاتەدەرەوە و کازم فاروق رایگەیاند، "خەمێکی گەورەمان هەیە ئەم پەرلەمانە رۆڵی گرنگی خۆی ببینێت، کەچی بەرنامەی کارەکەی ئەوەیە ئەگەر کەسێک سەری مەنهۆڵی دزی بە چەند بڕە پارە سزابدرێت؟"

باسی لەوەشکرد، "پێشتر وتومانە ئەگەر نەهێڵن قسەی خەڵکی بکەین و کێشەکانیان بگەیەنین، ئەوا پێڵاوتان تێدەگرین، ئەمڕۆ پێڵاومان تێگرتن."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×