هاتوچۆی سلێمانی: هەر شۆفێرێک سەرنشینی لەگەڵ بێت و ماسک نەبەستێت سزا دەدرێت
  2021-04-02       331       

هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لەدوای رۆژی 03/04/2021 هەر شۆفێرێك سەرنشینی لەگەڵ بێت و ماسك نەبەستێت، سزا دەدرێت.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، لە راگەیەندراوێكدا وتی: لەبەیانی ژمارە 12ی ساڵی 2021ی وەزارەتی ناوخۆ و لە خاڵی سیازدەیەمدا هاتوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکان بەهەمو جۆرەکانیەوە (تایبەت، بارهەڵگرو کرێ) لەکاتی هەبونی سەرنشین لەگەڵیاندا پێویستە شۆفێر و سەرنشین پابەندبن بە بەستنی ماسک، بەپێچەوانەوە بڕی 20 هەزار دینار بۆ هەر سەرنشینێک، شۆفێر وەک پێبژاردن بڕی سزاکە دەدات.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەمان وەک لایەنی جێبەجێکار ئەم بڕیارە جێبەجێدەکەن و لە 01/04/2021 تا 03/04/2021 رێنمایی دەدرێتە شۆفێران بە بەستنی ماسک، لە دوای ئەو ماوەیە هەر شۆفێرێک سەرپێچی بکات، سزا دەدرێت.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×