هاتوچۆی هەولێر ئاشكرایكرد، شەوی رابردو لە گوندێكی سەربە ناحیەی گوێر، ئۆتۆمبێلێك بەخێراییەكی زۆر خۆی كێشاوە بە دو پیادەدا كە باوك و كوڕێك بون و دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە.
ئاوێنە: فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد "سەعات 11:30ی خولەكی شەوی رابردو لەگوندی 'عارەب کەندی' سەر بەناحیەی گوێڕ ئوتومبێلێکی جۆری پیکاب نیسان بەخێراییەکی زۆرەوە خۆی کێشا بە دو پیادەدا کە باوک و کوڕێک بون و لەتەنیشتی ڕێگایەک دەڕۆیشتن و دەستبەجێ بەداخەوە هەردوکیان گیانیان لەدەستدا."
فازڵ حاجی ئەوەیشی خستۆتەڕو كە لەدوای ئەوەش پیکابەکە کۆنتڕۆلی لەدەستداوەو خۆی کێشا بە پیکابێکی تری وەستاوداو زیانی ماددی بەئەویش گەیاندوە ئینجا وەستا.