2021-04-04   692     
دوو کەس لە ھەولێر کە برابوون، بە "زەبری ھەڕەشە" بڕی ١٠٠ ھەزار دۆلار و ٦٠ ملیۆن دیناریان لە کەسێک سەندووە. پۆلیسی ھەولێریش دەڵێت، دەستگیرکراون.
ئاوێنه: ئەمڕۆ یەکشەممە پۆلیسی ھەولێر بڵاویکردەوە، بنکەی پۆلیسی تەیراوە لە بەشی پۆلیسی ناوشار - رۆژھەڵات، دوو تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردووە کە ناوەکانیان (ر. ر. م) و (ج. ر. م)ـن.
پۆلیسی ھەولێر ئەوەشی وتووە، دوای ئەوەی گوتە لەو تۆمەتبارانە وەرگیراوە، دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە.
ئێستا ئەو دوو برایە بەپێی ماددەی ٤٣٠ لە یاسای سزادانی عێراقی بەندکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە. پۆلیسی ھەولێر دەڵێت، بەندکردنیان بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە بووە.