هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان دروست دەکرێت
  2021-04-05       1177       
ئیدارەی گەرمیان بڕیاریداوە کە هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی سنوری قەزای کفری دروست بکرێت.

ئاوێنه‌: لەسەر ئەو پرسە هونەر مەحمود، بەرێوەبەری وەبەرھێنانی گەرمیان ئاشکرایکردووە، ” ھەزاریەکەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران لەسنوری قەزای کفری دەچێتەبواری جێبەجێکردنەوە و ئێستا کارەکە هەموو ڕێکارەکانی تەواو بووە”.

بەڕێوبەری وەبەرهێنانی گەرمیان ڕاشیگەیاندووە، ئێستا کۆمپانیایەک تەندەرەکەی بۆ دەرچووە و هەموو ڕێکارە کارگێڕی و یاساییەکانی تەواوکردووە بۆ پڕۆژەکە و لە ئایندەیەکی نزیکدا دەستدەکرێت بە کارکردن.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە ئیدارەی گەرمیان ئاشکرایکردووە ئەو هەزار یەکە نیشتەجێبوونە تەنها بۆ ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەیە کە لە سنوری قەزای کفری نیشتەجێن.
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×