بانکی ناوەندی عێراق: لە چەند مانگی داهاتوودا نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دانابەزێنرێت
  2021-04-13       1080       

بانکی ناوەندی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، لە چەند مانگی داهاتوودا نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دانابەزێنرێت، ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات سندوقی نەختینەیی نێودەوڵەتی رێنمایی عێراقی کردووە بەلایەنی کەمەوە نرخی یەک دۆلار بۆ 1600 دینار بەرزبکاتەوە.

ئیحسان شەمران، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لە كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، لە چەند مانگی داهاتوودا نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دانابەزێنرێت، نرخی دۆلار بۆ چەند ساڵێکی دیکە بە بەرزی دەمێنێتەوە.

ئاماژەی به‌وه‌شكردووه‌، نرخی نوێی دۆلار هیچ خراپییەکی نییە. سندوقی نەختینەیی نێودەوڵەتی رێنمایی عێراقی کردووە بەلایەنی کەمەوە نرخی یەک دۆلار بۆ 160 هەزار دینار بەرزبکاتەوە.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، نرخی دادپەروەرانە بۆ یەک دۆلار دوو هەزار و 400 دینارە، بێ ئەوەی هیچ وردەکارییەکی دیکە بخاتەڕوو.

ئه‌مه‌ش لەکاتێکدایە، ناوەڕاستی مانگی کانونی یەکەمی ساڵی رابردوو، عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق دابەزینی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی رایگەیاند و نرخی یەک دۆلار بوو بە هەزار و 450 دینار
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×