بەڕێوەبەری خانەنشینیی: ئەوەی پلەی پێشمەرگە بووەو بەپلەی دیكە خانەشین بووە، دەیگەڕێنينەوە بۆ سەر وەزارەتی پێشمەرگە
  2021-04-20       1467       
بەڕێوەبەری خانەنشینیی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، چاكسازیی لەخانەنشینانی ھەرێمی كوردستان بەردەوامە. ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ ئەوەی پلەی پێشمەرگە بووەو بەپلەی دیكە خانەشین بووە، دەیگەڕێننەوە بۆ سەر پلەی پێشو لەوەزارەتی پێشمەرگە، جگە لەوەش، ئەوەی دو موچەی ھەبێت، موچەیه‌كان دەبڕێت.

ئاوێنه‌: حازم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری خانەنشینیی ھەرێمی كوردستان بماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگه‌یاندووه‌، "فۆڕمێكمان ئامادە كردووەو پێشكەشی خانەنشینانی ھەرێمی كوردستانمان كرد، ئەوانەی كە پێشمەرگە بونەو بەپلەی دیكە خانەنشین بوون، بەشێكی گەڕاوەتەوەو بەشێكی ماوەو سەرقاڵی جیاكردنەوەی فۆڕمەكانین، بۆ ئەوەی بزانین چەند فۆڕم گەڕاوەتەوە، ئەو فۆڕمەش بۆ ئەوەیە، ئەوانەی كاتی خۆی پێشمەرگە بونەو بەپلەی تایبەت خانەنشین بون، دەیانگەڕێنینەوە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە، بۆیە لەم رۆژانەدا كە فۆڕمەكان تەواو بون، كۆبوونەوەیەكی لەبارەوە ئەنجام دەدەین‌و بڕیاری لێ دەدەین".

ناوبراو ده‌ڵێت، "ئەو كەسانەی خانەنشین بون‌و دو موچەیان ھەیە، موچەیه‌كیان رادەگرین‌و دەستمان بەپرۆسەكە كردووە".

به‌و ئه‌و، "چونكە ھەیە دو موچەی فەرمانبەری وەردەگرێت‌و ھەشە فەرمانبەرو خانەنشینی وەردەگرێت، بۆیە ئەوەی دو موچەی ھەبێت بەھەر شێوەیەك بێت رادەگیرێت، پێویستیشە خەڵكەكە سەردانمان بكەن، بۆ ئەوەی موچەیەك ھەڵبژێرێت‌و ئەوەی موچەیەكی نایاسایی وەربگرێت، موچەیەكیان دەبڕین".

بەڕێوەبەری خانەنشینیی ھەرێمی كوردستان ئه‌وه‌شی‌ وتووه‌،  "لەھەرێمی كوردستان ٢٤٠ هەزار خانەنشینی سەربازی‌و مەدەنیمان ھەیە".






زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×