نرخی نەوت بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی
  2021-04-29       604       

بەهۆی زیادبونی خواست لەسەری، نرخی نەوتی خاو بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی و یەك بەرمیل خاوی برێنت بە 67 دۆلار و 65 سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەكرێت.

ئاوێنه‌: بەپێی راپۆرتە ئابوریەكان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوتی خاو بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و یەك بەرمیل خاوی برێنت 38 سەنتی تر زیادی كردوە و یەك بەرمیل گەیشتوەتە 67 دۆلار و 65 سەنت.

بەپێی ئەو راپۆرتانە، هەروەها بەرمیلێك خاوی تەكساسی ئەمریكی 35 سەنتی تر چوەتە سەر نرخەكەی و یەك بەرمیل بە 64 دۆلار و 21 سەنتەوە مامەڵەی پێوەكراوە، بەرمیلێك خاوی ئۆپێكیش بەرامبەر 63 دۆلار و 91 سەنتە.

شارەزایانی بازاڕی نەوت سەبارەت بە بەرزبونەوەی نرخ ئاماژەیان بەوەداوە، هۆكارەكەی بۆ بەرزبونەوەی پێشبینییەكانە لەسەر زیادبونی خواست لەسەری.
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×