شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند، جموجوڵەكانی ئەم دواییەی
تیرۆریستان لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم دەخوازێت پڕۆسەی رێكخستنەوەو
پرسی چاكسازی لە وەزارەتەكەیان خێراتر بكرێت.
ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە، ئه‌مڕۆ 2ی ئایاری 2021، شۆڕش
ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه، پێشوازی كرد، له كۆڵۆنێڵ ده‌یڤید ولیام راوێژكاری
باڵا له سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانان و كۆڵۆنێڵ كلین و وەفدی یاوه‌ری.
له‌میانی كۆبونه‌وه‌یەكه‌دا، گفتوگۆی هه‌مه‌لایه‌نه له‌سه‌ر گه‌شه‌سه‌ندنی
زیاتری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌رێگه‌ی به‌رده‌وامیدان به پڕۆسه‌ی مه‌شق و راهێنانه‌كان
كرایه‌وه، راوێژكاری باڵای سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانان جه‌ختیكرده‌وه كه
هاوپه‌یمانان له‌هه‌ماهه‌نگی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان به‌رده‌وام
ده‌بن.
وه‌زیری پێشمه‌رگه، وتی: دۆخی ئێستای ناوچه‌كه‌و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر‌و
جموجوڵه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی تیرۆریستان له‌ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی
كوردستان، ده‌خوازێت پڕۆسه‌ی رێكخستنه‌وه‌و پرسی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
خێراتر بكرێت، هه‌نگاوه‌كانی ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ش كورت بكرێنه‌وه به هاوكاری هاوپه‌یمانان.
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و
سوپای عێراقی گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا، وه‌زیری پێشمه‌رگه دوپاتیكرده‌وه كه وه‌ك
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بن له ده‌ستپێشخه‌ری بۆ رێككه‌وتنی كۆتایی
له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، كه ده‌ره‌ئه‌نجام پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری
ناوچه‌كه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه.
لە کۆتایی كۆبونەوەکەدا، وەزیری پێشمەرگە جەختیکردەوە لەسەر مەترسیەکانی
داعش و رایگەیاند: کردەوە تیرۆریستیەکانی ئەم دواییە، پێماندەڵێن: توانا هاوبەشەکانمان لەهاوپەیمانان
و هێزی پێشمەرگەو سوپای عێراقی یەک بخەین، بۆ سەرکەوتن بەسەر تیرۆریستان و تێکشکاندنیان.