یەکەم کاروانی عێراقییەکان لە هیندستان دەگەڕێندرێتەوە
  2021-05-03       322       
بەهۆی زیادبوونی مەترسییەکانی پەتای کۆرۆنا لە هیندستان، حکوومەتی عێراق یەکەم کاروانی عێراقییەکان لەو وڵاتە دەگەڕێنێتەوە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ دووشەممە 3-5-2021، فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی عێراقی بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتییانی وڵاتەکەی لە هیندستان، بەرەو ئەو وڵاتە بەڕێ کەوت.

گەڕاندنەوەی هاووڵاتییە عێراقییەکان دوای ئەوە هات، کە ئەو عێراقییانەی لە هیندستان گیریان خواردبوو، داوایان لە حکوومەتی عێراق کرد بەپەلە بیانگەڕێنێتەوە وڵاتەکەیان.

بەهۆی پەتای ناسراو بە کۆرۆنای گۆڕاوی هیندی، رەوشی تەندروستی لە هیندستان بەرەو بارودۆخێکی سەخت چووە و نزیکەی دوو هەفتەیە رۆژانە نزیکەی 400 هەزار کەس تووشی ئەو جۆرە نوێیەی کۆرۆنا دەبن.

تا ئێستا 19 ملیۆن و 929 هەزار و 702 کەس لە هیندستان تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 218 هەزار و 967 کەس گیانیان لەدەست داوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×