ئاماری نوێی كۆرۆنا لە هەرێم: 827 توشبو، هەشت گیانلەدەستدان
  2021-05-03       528       

بەپێی راگەیەندراوی ئەمڕۆ(دوشەممە)ی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 827 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و هاوكات هەشت توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا حەوت هەزارو 512 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی ئەوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە زیاتر بوە لە توشبوانی نوێ بەشێوەیەك 827 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 965 توشبوش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا هەشت توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 3 لە هەولێر، 2 لە سلێمانی، 3 لە دهۆك.

دەقی راگەیەندراوەكە...

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×