پەروەردە كۆتایی ساڵی خوێندن و دەستپێكی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی دیاریكرد
  2021-05-03       521       

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ دوشەممە، لە نوسراوێکدا چەند بڕیارێکی نوێی لەسەر پرۆسەی خوێندن دەرکرد و ئاماژەی بەوەداوە كە رۆژی 22ی 6 کۆتایی ساڵی خوێندن دەبێت و تاقیکردنەوەکان دەست پێدەكەن.

ئاوێنە: لە نوسراوەکەی وەزارەتی پەروەردەدا هاتوە"سەبارەت بە بازنەی یەکەمی قۆناغی بنەڕەتی پۆلی 1 تا 3 کە بەردەوام دەبن لەناو پۆل، دەبێت هەرچوار نمرەی هەڵسەنگاندنیان هەبێت بە رەچاوکردنی ئەوەی کە چوارەم هەڵسەنگاندن لە کاتی تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ دابنرێت کە لە 22ی 6ی 2021 ئەنجامدەدرێت."

ئەوەشی خستەڕو، "پۆلەکانی 4 تا 11 کە بەردەوامدەبن لە ناو پۆل، پێویستە نمرەکانی هەڵسەنگاندنی یەکەم 10 نمرە و تاقیکردنەوەی نوسینەکی 20 نمرە و هەڵسەنگاندنی دوەم 10 نمرە ئەنجام بدەن و تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ لە 60 نمرە لە 22ی 6ی 2021 ئەنجامدەدرێت. بەڕەچاوكردنی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی كە تەنها نمرەی تاقیكردنەوەكانی نیوەی وەرز واتا (10 نمرەی هەڵسەنگاندنی یەكەم و 20 نمرەی تاقیكردنەوەی نوسینەكی و 10 نمرەی هەڵسەنگاندنی دوەم) دەبێتە نمرەی كۆشش و تاقیكردنەوەی نیشتمانی لە 60 نمرە لەگەڵ پۆلە ناكۆتاكان ئەنجام دەدرێت بەپێی خشتەیەكی تایبەت."

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە قوتابیانی دەرەكی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی تاقیكردنەوەی نیشتمانی لەسەر 100 نمرە ئەنجام دەدەن بە هەمان پڕۆگرامی دیاریكراو.

بەگوێرەی نوسراوەكە لەكاتی دەستپێكردنی دەوام لە ناوەندەكانی خوێندن ئەو قوتابیانەی فۆرمی بەڵێننامە پڕدەكەنەوە كە بەشداری خوێندنی ناو پۆل ناكەن ئەوا نمرەی بەدەستهاتوی تاقیكردنەوەی نوسینەكی (20 نمرە) دابەشی دو دەكرێت لە شوێنی ئەو هەڵسەنگاندنانە دادەنرێت كە نمرەی نییە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×