2021-05-18   894     
وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگهیاند، ڕێکاریی پێویست بهرامبهر ئەو دەزگایانە دهگیرێتەبەر کە ڤیدیۆی خۆسوتاندنی گهنجهكهیان بڵاوکردەوە. داواش لەدەستەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی دەکات، هەموو ڕێکارێکی یاسایی بەرامبەر ئەو دەزگا ڕاگەیاندنو پەیجانەی سۆشیال میدیاو پەیامنێرو وێنەگرانەی کە ڕوماڵی ڕوداوەکەیان کردووە، وەربگرێت.
ئاوێنه: ئهمرۆ سێشهممه، دوو پەنابەری رۆژهەڵاتی کوردستان لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتوەکان لەهەولێر گردبونەوەو گەنجێکیان ئاگری لهجهستهی خۆی بهرداو دواتر بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە، بهشێك لهكهناڵهكانی ڕاگهیاندنیش ڕاستهوخۆ دیمهنهكانی خۆسوتاندنی گهنجهكهیان پهخش كرد.
لهبهرامبهرداو لهڕاگهیهندراوێكدا وهزارهتی ڕۆشنبیریو لاوان ئاماژه بۆ ئهوه دهكات كه وەزارەتهكه ئاگادارینامەیەکی لە ٢/٥/ ٢٠٢١ دا داوە بەهەموو کەناڵەکانی ڕاگەیاندن کە خۆیان بەدوربگرن لەپەخشکردنی ئەو هەواڵو ریپۆرتاژو بەرنامانەی دەچنە خانەی بڵاوکردنەوەو هاندانی توندوتیژیو کوشتنو خۆکوشتن، کە لەڕوی دەروونیەوە زەمینەیان بۆ خۆش دەکەن. لەئەگەری پابەند نەبونیان بەو ڕێنماییانەوە، لەڕێی دەستەی داواکاری گشتیو لەبەر ڕۆشنایی یاساو ڕێنماییە بەرکارەکانی هەرێمی کورستان، ڕێکاری یاساییان بەرامبەر وەردەگیرێت."
ڕاگەیاندراوێک لەوەزارەتی رۆشنبیریو لاوانەوە:
بۆ بەدواداچوونی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنەی ئەمڕۆ ڕوویدا، کە چەند کەناڵێکی ڕاگەیاندن و سۆشیاڵ میدیا ڕاستەوخۆ گواستییانەوە، گەنجێک لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لەشاری هەولێر، خۆی سوتاند، لایەنە پەیوەندیدارەکانی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان کۆبوونەوە، دۆخی ئێستای ڕاگەیاندن و سۆشیال میدیای لە هەرێمی کوردستاندا، لە ڕووی ئیتیکی رۆژنامەوانی و بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتیەوە، بە دۆخێکی نالەبار و خراپ وەسف کرد و دەیانخاتە بەردەم بەرپرسیارێتی یاسایی و کۆمەڵایەتیەوە.
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، لە ڕێی بەرێوەبەرایەتیی گشتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەوە، وێڕای ڕێنمایی ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠١٤ بەتایبەتیش بڕگەی سێیەم، هەروەها ئاگادارینامەیەکی لە ٢/٥/ ٢٠٢١ دا داوە بەهەموو کەناڵەکانی ڕاگەیاندن کە خۆیان بەدووربگرن لە پەخشکردنی ئەو هەواڵ و ریپۆرتاژ و بەرنامانەی دەچنە خانەی بڵاوکردنەوە و هاندانی توندوتیژی و کوشتن و خۆکوشتن، کە لە ڕووی دەروونیەوە زەمینەیان بۆ خۆش دەکەن.
لە ئەگەری پابەند نەبوونیان بەو ڕێنماییانەوە، لە ڕێی دەستەی داواکاری گشتی و لەبەر ڕۆشنایی یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکانی هەرێمی کورستان، ڕێکاری یاساییان بەرامبەر وەردەگیرێت.
ئەوەی ئەمڕۆش ڕوویدا، دەچێتە هەمان خانەوە، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان جگە لە جێبەجێ کردنی ئەرکی وەزارەت بە پێی ئەو ڕێنماییانەی ئاماژەیان پێکراوە، داوا لە دەستەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی دەکات، هەموو ڕێکارێکی یاسایی بەرامبەر ئەو دەزگا ڕاگەیاندن و پەیجانەی سۆشیال میدیا و پەیامنێر و وێنەگرانەی کە ڕووماڵی ڕووداوەکەیان کردووە، وەربگرێت.
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان
١٨/٥/٢٠٢١