بەھای دیناری عێراقی روو لە داکشانە
  2021-06-02       741       

بەھای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دابەزینی بەخۆوەبینی.

ئاوێنه‌: لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاڵوێری دراو، بەھای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دابەزینی تۆمار کرد ،بەھای یەک دۆلاری ئەمریکی نزیک بوەوە لە ١٥٠٠ دیناری عێراقی و سەد دۆلاری ئەمریکیش لە دەوروبەری ١٤٩ ھەزار و ٦٠٠دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا .

بەرزبوونەوەی بەھای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی دوای ئەوەدێت کە بانکی ناوەندی عێراق لەسەرەتای ئەمساڵ  بەمەبەستی خۆ دەربازکردن لە کورتھێنانی بودجەی گشتی عێراق بڕیاریدا بە دابەزینی بەھای دراوەکەی و لە بودجەی گشتی ٢٠٢١شدا بە بەھای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٤٥ ھەزاردینار جێگیرکرد.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×