زیانە مادییەکانی بڕینەوەی دارەکان لەلایەن سوپای تورکیاوە ئاشکرا دەکرێت
  2021-06-05       862       

زیانە ماددیەکانی سوپای تورکیا لە دار و درەختی ھەرێم رۆژانە سەدان ھەزار دۆلارە.

ئاوێنه‌: زیاتر لە ھەفتەیەکە سوپای تورکیا رۆژانە ٤٥٠ تۆن دارو درەخت لەشاخەکانی سنووری پارێزگای دھۆک ‌و شرناخی باکووری کوردستان دەبڕێتەوە، کە بەشێکی بە خەڵکی سنوورەکەی دەفرۆشرێتەوەو بەشەکەی دیکەی ھەناردەی کارگەکانی تورکیا دەکرێن.

چاودێرانی ئابووری ھەڵسەنگادنێکی وردیان بۆ زیانی بڕینەوەی دارەکانی ھەرێم کردووە و ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن، سوپای تورکیا ڕۆژانە ١٠٠ ھەزار دۆلار لەبڕین و فرۆشتنی داری شاخەکانی کوردستان دەست دەکەوێت.

بەھۆی لەشکرکێشی بەردەوامی سوپای تورکیا بۆ ناوچەکانی زاخۆ و ئامێدی و گوندەکانی سنات و مێرگە شیش و ماسیس و چەندین ناوچەی تر، زیانی ئابووری گەورە بە دارستان و لەوەڕگا و بەرھەمی جوتیارانی ئەو سنورە کەوتووە و بە ھەزاران داری شاخەکانیش لە رەگەوە ھەڵکێشراون کە تەمەنی ھەندێکیان نزیکەی ١٠٠ ساڵە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×