2021-06-08   321     
بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان (KMCA) ڕایدهگهیهنێت كه بەھۆی سەرپێچی جۆراوجۆرو، 9 کۆمپانیای دەرمانیان لەشاری ھەولێر داخستووه.
ئاوێنه: بهڕێوهبهرایهتییهكه ڕایگهیاندووه، "بەشی چاودێری بازاڕی دەرمان لەبەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان ھاوشان لەگەڵ پۆلیسی شارەوانیو قەزای ناوەندی ھەولێر لەبەردەوامی پشکنینو بەدواداچونەکان، 9 کۆمپانیای دەرمان داخران، بەھۆی سەرپێچی جۆراوجۆرو پابەندنەبون بەرێنماییو مەرجەکانەکانی کواڵێتی کۆنتڕۆڵی دەرمان."
ئاماژهی بۆ ئهوش كردووه كه "دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان (KMCA) دیسانەوە ھۆشداری دەدات بەسەرجەم کۆمپانیاکانی دەرمان پابەندی رێنماییەکان بنو بەپێچەوانەوە سەرپێچیکاران روبەڕوی سزای یاسایی توند دەکاتەوە."