بافڵ تاڵەبانی: بەرهەم ساڵح كاندیدی یەكێتیە بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار
  2021-06-10       824       

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەڵێت "بەرهەم ساڵح كاندیدی یەكێتیە بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار".


ئاوێنە: بافڵ تاڵەبانی بەكەناڵی شەرقییەی راگەیاند "بەرهەم ساڵح توانیویەتی لە دۆخێكی زۆر قورسدا خزمەتی ئەم میللەتە بكات، بۆیە تاوەكو ئێستا كاندیدی حزبەكەمان بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق تەنها بەرهەم ساڵحە".

راشیگەیاند "پێمان باشە لایەنێكی وەك نەتەوە یەكگرتووەكان سەرپەرشتی هەڵبژاردنەكان بكات، بەڵام سەروەری عێراق زۆر گرنگە بۆ ئێمە و پێمان وایە دەبێت دۆسیەی هەڵبژاردنەكان لە دەستی خۆماندا بێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×