دادگای تێهەڵچونەوەی ئامەد سزای 22 ساڵ و سێ مانگ زیندانی بۆ لەیلا گوڤەن پەسەندكرد
  2021-06-11       619       

ئەمڕۆ هەینی دادگای تێهەڵچونەوەی ئامەد سزای 22 ساڵ و سێ مانگ زیندانی بۆ لەیلا گوڤەن، هاوسەرۆكی كۆنگرەی جڤاكی دیموكرات(كەجەدە)، پەسەندكرد.

ئاوێنە: رۆژی 21ی كانونی یەكەمی 2020 دادگای نۆی تاوانە قورسەكانی ئامەد، بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ "تیرۆر" پڕوپاگەندە بۆ "تیرۆر" بڕیاریدا بە سزادانی زیندانیكردنی لەیلا گوڤەن بۆ ماوەی 22 ساڵ و سێ مانگ و هەر ئەو رۆژەش ناوبراو دەستگیركرا.

پارێزەرانی لەیلا گوڤەن تانەیان لە بڕیاری دادگەكە دابو، بەڵام ئەمڕۆ دادگای تێهەڵچونەوەی ئامەد داواكەیانی رەتكردەوەو بڕیاری سزادانی گوڤەنی پەسەندكرد.

هەروەك پارێزەرەكانی داوایانكردبو گوڤەن ئازادبكرێت بەڵام دادگا بە پاساوی ئەگەری هەڵهاتنی ناوبراو لە توركیا، داواكەیانی رەتكردبوەوە.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ سزاكەی لەلایەن دادگای تێهەڵچونەوەوە پەسەندكراوە، پارێزەرانی گوڤەن رێگەی ئەوەیان لەبەردەم ماوە لە دادگای باڵای توركیا تانە لە بڕیارەكە بدەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×