ئەندامانی شاندی ئاشتیی لەلایەن بەرپرسانی پارتیه‌وه‌ دیپۆرت کرانەوە
  2021-06-13       1228       
ئەندامانی ئەو شاندەی بۆ پێشگرتن لە داگیرکارییەکانی دەوڵتی تورک لە ئەوروپاوە هاتبوونە هەولێر و دەستگیرکرابوون، لەلایەن بەرپرسانی پارتیه‌وه‌ دیپۆرت کرانەوە بۆ فرانکفۆرتی ئەڵمانیا.

ئاوێنه‌: ئەندامانی شاندی ئاشتی بەناوی ” چالاکوانانی ئاشتی”، کە سیاسەتمەدارانی کورد، پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤ، ژینگەپارێزان و ئەنتەرناسیۆنالیستیان تێدابوو و لە فڕۆکەخانەی هەولێر لەلایەن کاربەدەستانی پارتی دەستگیرکرابوون، لە بەیانییەوە زانیارییان لێدەستنەدەکەوت.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، کاربەدەستانی پارتی، ئەندامانی ئەو شاندەیان بۆ فرانکفۆرتی ئەڵمانیا دیپۆرت کردووەتەوە.

فاتۆش گوک سونگور هاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتی کوردستانیانی ئەرورپاش، لەسەر تویتەرەکەی خۆیدا پشتڕاستی کردووەتە کە شاندەکە سنوورداش کراون و هێشتا نەگەیشتوونەتە فرانکفۆرت.

دەەوترێت ئەندامانی شاندی ئاشتی لەلایەن کوردستانیانی ئەوروپاوە لە فرانکفۆرت پێشوازییان لێدەکرێت و شاندەکە لەوێ لەسەر شەرمەزارکردنی کردەوەکانی کاربەدەستانی پەدەکە و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش بۆ ڕای گشتی بڵاودەکەنەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×