لە ئەمڕۆوە دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەكرێت
  2021-06-22       416       
وەزارەتی بازرگانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: لە ئەمڕۆ سێشەممەوە دەستدەكرێت بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لەسەرجەم سایلۆكانی هەرێم.

‌ئاوێنە: نەوزاد كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە تێیدا هاتووە:" ئێوارەی 20ی حوزەیرانی 2021، لەلایەن وەزارەتی بازرگانی حكومەتی فیدڕاڵ ئاگاداركراین كە لە هەرێم دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بكرێت".

ئەوەشی خستەڕوو:" بەگوێرەی ئەو پلانەی دانراوە بۆ وەرگرتنی گەنم لە سایلۆكان، داوایان لێ كراوە ئەمڕۆ سێشەممە 22ی حوزەیرانی 2021، وەك یەكەم رۆژی دەستپێكی وەرگرتنی گەنم لە سەرجەم سایلۆكانی هەرێم رادەگەیەنن".

ئەوەشخراوەتەڕوو:" داوا لە جوتیاران دەكرێت پابەندی رێكارە دیاریكراوەكان بن بۆ گەیاندنی گەنمەكانیان بە سایلۆكان".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×