یەرەكە ڕاگەیانراوێكی لەبارەی بۆردوومانەكەی گوندی گەڵاڵە بڵاوكردەوە
  2021-06-23       972       
فەرماندەیی یەكینەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان یەرەكە باڵی سەربازی پژاك لە راگەیاندراوێكدا وردەكاریی بۆردومانەكەی گوندیی گەڵاڵەی لە سنووری شارباژێڕ خستەڕوو.

ئاوێنه‌: یەرەكە رایگەیاند”وەكوو دەزانرێ بە هاوپەیمانی دەوڵەتانی ئێران و توركیا لە دژی هێزەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان یەرەكە و هەپەژە هێرش زێدە بوە و هەوڵ دەدەن لە رێی بۆردوومان بە باڵەفڕ و پیلانگێڕی زیان بگەیێننە هێزەكانی ئێمە، هەر لەو چوارچێوەشدا لە رێكەوتی ١٩-٠٦-٢٠٢١ كاتژمێر بەر لە ٧ی ئێوارە لە گوندی گەڵاڵە لە ناوچەی شارباژێڕی سەر بە سلێمانی لە ئەنجامی هێرشی باڵەفڕێكی بێ فڕۆكەوانی دەوڵەتی توركیا سەیارەیەك بۆردوومان كرا”.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، “كاتێك هەواڵانی ئێمە پاش راپەڕاندنی ئەركی رێكخستن دەگەڕانەوە جێی خۆ، كەوتنە بەر پەلاماری هێرشی توركیا. لەو بۆردوومانەدا دوو هەواڵی ژن بە ناوەكانی ئەكین و ئادارشەهید بوون ، دواتر سەبارەت بە روودانی ئەو هێرشە و هەواڵانی شەهید زانیاری زێدەتر رادەگەیێنین”.

ئەوەش بڵاو كراوەتەوە،” لەو هێرش و بۆردوومانەی دەوڵەتی توركیا دا زەرەر و زیانێكی زۆر بەر باخ و باخچە و ماڵی گۆندەكە كەوتوە”.

ڕۆژی شەممە 19_6_2021 فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردوومانی گوندی گەڵاڵەیانكرد لە سنووری قەزای ماوەت لە شارباژێڕو بەو هۆیەوە دوو گەریلا شەهید بوون‌و یەكێكی دیكەش بریندار بوو.
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×