رونكردنەوەی پارێزگای هەولێر لەبارەی ئەو گرتە ڤیدیۆییەوە كە تێیدا "تەقە لە چەند گەشتیارێك دەكرێت"
  2021-07-21       2025       

پارێزگای هەولێر رونكردنەوە لەبارەی ئەو گرتە ڤیدیۆییەوە دەدات كە دەوترێت تێیدا تەقە لە چەند گەشتیارێك كراوەو دەڵێت: "ئەم گرتە ڤیدیۆیەو روداوەکەش کۆنەو بەماوەیەکی پێش جەژن رویداوە، ئەویش وەرگرتنی ئیجرائاتی پێویست بوە بەرامبەر بە چەند کەسێکی سەرپێچیکار."

ئاوێنە: پارێزگاری هەولێر، ئەمشەو چوارشەممە، لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند"دوای بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەک لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و چەند شوێنێکی دیکە، کە گوایە لەلایەن چەند چەکدارێک لە ڕۆژانی جەژن دەستدرێژی کراوەتە سەر گه شتياران و پاسێکی گەشتیاری و تەقەی لێکراوە، بە هەمو لایەک ڕادەگەیەنین کە ئەم ڕوداوە بەهەمو شێویەک دورە لەڕاستی و هیچ ڕوداوێکی لەمجۆرە و ڕوداوی تری هاوشێوەی لەڕۆژانی جەژن ڕوینەداوە."

وتوشیەتی"بەڵکو ئەم گرتە ڤیدیۆیە و ڕوداوەکەش کۆنە و بەماوەیەکی پێش جەژن ڕویداوە، ئەویش وەرگرتنی ئیجرائاتی پێویست بوە بەرامبەر بەچەند کەسێکی سەرپێچیکار."

دەقی رونكردنەوەكە...

رونکردنەوەیەک لە پارێزگای هەولێرەوە

دوای بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەک لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و چەند شوێنێکی دیکە، کە گوایە لەلایەن چەند چەکدارێک لە ڕۆژانی جەژن دەستدرێژی کراوەتە سەر گه شتياران و پاسێکی گەشتیاری و تەقەی لێکراوە، بە هەمو لایەک ڕادەگەێنین کە ئەم ڕوداوە بەهەمو شێویەک دورە لەڕاستی و هیچ ڕوداوێکی لەمجۆرە و ڕوداوی تری هاوشێوەی لەڕۆژانی جەژن ڕوینەداوە، بەڵکو ئەم گرتە ڤیدیۆیە و ڕوداوەکەش کۆنە و بەماوەیەکی پێش جەژن ڕویداوە، ئەویش وەرگرتنی ئیجرائاتی پێویست بوە بەرامبەر بەچەند کەسێکی سەرپێچیکار.

جارێکی تر هاوڵاتییان و هاوشاریانی خۆشەویستی سنوری پارێزگاکەمان دڵنییا دەکەینەوە ڕەوشی ئەمنی و سەقامگیر هەولێری پایتەخت و سەلامەتی و پاراستنی گیانی گەشتیاران و سەرو ماڵی هاوڵاتییانی شارەکەمان بە چاوکراوەیی و شەونخونی برایانیان لە هێزەکانی ناوخۆ پارێزراوە.

پارێزگای هەولێر
2021.7.21

ئەو ڤیدیۆیەی كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوەو دەوترێت تێیدا هێزە ئەمنییەكانی هەرێم هێرشیان كردۆتە سەر چەند گەشتیارێك:

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×