2021-07-30   733     
ئایدن مەعروف، وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان لهبارهی ئاگركهوتنهوه لهدارستانهكانی توركیا دهڵێت، "ھەست بەخەمباریەکی قوڵ دەکەین".
ئاوێنه: ناوبراو كه ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بەرەی تورکمانیشه لهتویتێكدا نوسیویهتی، "ئەو ئاگرەی لەتورکیا کەوتووەتەوە، ئێمەی بەقوڵی خەمبارکرد. بەھۆی ئەم روداوەوە ئەوەمان بینی کە تیرۆر رێگای نوێ تاقیدەکاتەوە. بەتوندی ئیدانەی ئەوانە دەکەین کە پەیوەندیان بەکردنەوەی ئەم ئاگرانەوە ھەیە".
ئایدن مەعروف سەرەخۆشی لەخانەوادەی ئەوانە کرد کە لەروداوی ئاگرکەوتنەوەکەدا گیانیان لەدەستداوەو ھیوای زوو چاکبوونەوەشی بۆ بریندارەکان خواستووه.