2021-08-10   1522     
دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ئەومەرجانەی بڵاوکردەوە، کە گەشتیار پێویستی دەبێت ئەگەر بیەوێت بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆی سەردانی ئێران بکات.
ئاوێنە: له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران ئاماژەی بەوەكردووە، “بە مەبەستی دانانی ڕێکار و میکانیزمێکی گونجاو تا گەشتیارانی هەرێمی کوردستان بە ئاسانی بتوانن بە ئۆتۆمبێلەکانی تایبەتی خۆیان هاتوچۆی ئێران بکەن، لە دوای چەندین کۆبوونەوە و گفتوگوکردن لەگەڵ بەرپرسانی پایانە و گومرگی تەمەرچینی ئێران و هەروەها لەگەڵ کۆمپانیاکانی دڵنیایی (بیمە) ئێران، چەند مەرجێک دانرا”.
ڕوونیشیكردووەتەوە، هەموو هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەتوانن لە ئەمڕۆوە بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان سەردانی ئێران بکەن و ڕێکارەکان بەمشێوەی خوارەوە ڕێکخراون:
1- پێویست ناكات هیچ گه‌شتیارێك سه‌ردانی كۆمپانیای (شه‌و و ڕۆژ ) بكات.
2- پێویسته ده‌فته‌ری ڕێگه‌پێدانی گومرگی (دفتر رخصه تجوال السیارات كمرك)یان پێبێت.
3- پێویسته مۆڵه‌تی شۆفێری نێوده‌وڵه‌تیان هه‌بێت.
4- پێویسته ساڵیانه‌ی ئۆتۆمبێل به ناوی خودی گه‌شتیاره‌كه بێت.
5- هه‌ر گه‌شتیارێك بیه‌وێت كه‌متر له 10 ڕۆژ به ئۆتۆمبێلی خۆی له ئێران بمێنێت پێویست به وه‌رگرتنی تابلۆی ئێرانی (پلاك) ناكات.
6- ئه‌گه‌ر هه‌ر گه‌شتیارێك بیه‌وێت زیاتر له 10 ڕۆژ به ئۆتۆمبێلی خۆی له ئێران بمێنێت پێویسته تابلۆی ئێرانی (پلاك ) وه‌ربگیرێت.
7- چوونی گه‌شتیاران به ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی خۆیان بۆ ئێران به ته‌نیا به ڕۆژ ده‌بێت و به شه‌و نابێت.
8- له كاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌ی 24 كاتژمێرییه.
9- ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی كه زیادتر له 10 ڕۆژ به ئۆتۆمبێلی خۆیان له ئێران ده‌مێننه‌وه به ته‌نیا ڕۆژی هه‌ینی له به پشو و له به‌ر بابه‌تی وه‌رگرتنی پلاك ناتوانن سه‌ردانی ئێران بكه‌ن.
10- ڕسوماتی دڵنیایی (بیمه) و ده‌سته‌به‌ری (چمان) گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه له ناو گومرگی ئێران‌دا كه‌متر له 105 (سه‌د و پێنج) دۆلاری ئه‌مریكییه.
11- گه‌شتیارانی خۆشه‌ویستی هه‌رێمی كوردستان بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیادتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی به ( به‌شی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران ) بكه‌ن.
ژماره ته‌له‌فۆنه‌كان:
– 07504459178
– 07504643929
– 07504736672
– 07507943539