حاڵەتێكی توشبون بە تای خوێنبەربون لە سلێمانی تۆماركرا
  2025-06-16       307       

وەزارەتی تەندروستی هەرێم، ئەمڕۆ دوشەممە، ئاشكرایكرد، حاڵەتێكی دیكەی توشبون بە تای خوێنبەربون لە شاری سلێمانی تۆماركرا كە پیاوێكی تەمەن 41 ساڵانە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، حاڵەتێکی دیکە بە نەخۆشی تای خوێنبەربون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا، ئەویش پیاوێکی دانشتوی شاری سلێمانی، گەڕەكی چوارچرا، تەمەن 41 ساڵانە.

بەپێی قسەی وەزارەتەكە، ئەو پیاوە لەڕێگای سەربڕینی چەندین ئاژەڵ، بەرکەوتەی ئاژەڵی توشبو بوەو دوای گومانلێکردن بە نەخۆشی تای خوێنبەربون و بونی نیشانەکانی و چەندین ڕێکاری دەستنیشانکردن و چارەسەری پزیشکی گیراوەتەبەر، لە ئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکی لە نەخۆشخانە خەوێندراوەو چارەسەر وەردەگرێت و تا ئێستا باری تەندروستی جێگیرە.

بەگوێرەی ئامارەكانی وەزارەتەكە، لەماوەی دو مانگی رابردودا تاوەكو ئێستا تەنیا شەش حاڵەتی توشبون بە تای خوێنبەربون لە هەرێم تۆماركراون كە یەكێكیان لەبەر قورسی باری تەندروستی گیانی لەدەستداوەو حاڵەتەکانی دیکە بەتەواوی چاکبونەتەوە و لە نەخۆشخانە دەرچون.

زۆرترین بینراو
سەرۆکی نوێی حەماس بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە چوار کوڕی لەدەستداوە
وەزیرێکی حکومەتەکەی سودانی لەبارەی دۆزینەوەی پارە لە ماڵەکەیدا: ئامادەم هاوکاری دەسەڵاتی دادوەری بکەم
ئۆجەلان: ئەگەر کورد لەتورک جیا بکەیتەوە کورد نامێنێت، ئەگەر تورک لەکورد جیا بکەیتەوە تورک نامێنێت
وتەبێژی بەنزینخانەکان: پابەندی بڕیارەکەی حکومەت نابین بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین
وتەبێژی حکومەتی عێراق چەند بڕیار و پەیامێکی گرنگی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند
داهاتی گومرگیەکانی هەرێم دەچێتەسەر هەژماری هەرێمی کوردستان
موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی مه‌رجی نوێ بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌ چه‌ك ڕاده‌گه‌یه‌نێت: "ته‌نیا به‌ فه‌رمانی ئیمام مه‌هدی چه‌ك دادەنێن"
ئۆزگور ئۆزێل ماڵئاوایی لەجەهەپە دەکات: ئێمە پارتی نوێی خۆمان دادەمەزرێنین
مرۆڤبوون.. مۆدێرنیتەی سیاسی‌و میوانداری لەکوردستانی عێراق*
ترەمپ لەگەڵ سەرۆکی لوبنان کۆبووەوە و لەبارەی ئێران هەڵوێستی نوێی راگەیاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×