ئێران داوای دەرکردنی حزبەکانی رۆژهەڵات لەهەرێمی کوردستان دەکات
  2021-08-11     

سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، عەلی سەمخانی لەمیانەی کۆبوەنەوەی لەگەڵ فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق داوای دەرکردنی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی لەهەرێمی کوردستان کردوەو رایگەیاندوە کە "هەرێمی کوردستان بوەتە لانەی "گروپە تیرۆریستەکانی بەرهەڵستکاریی ئێران".

ئاوێنە: میدیاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاماژە بەوە دەکەن کە عەلی شەمخانی سەبارەت بەوەی کە هەرێمی کوردستان بوەتە لانەی هێزە بەرهەڵستکارەکانی ئێران هۆشداری داوە بەفوئاد حسێن‌و وتویەتی "داوا لەدەوڵەتی عێراق دەکەین کە دەربارەی دەرکردنی حزبەکانی رۆژهەڵات لەهەرێمی کوردستان بەجددیتر بجوڵێت، تا ئێران خۆی ناچار بەدەستپێشخەریی لەدژی ئەو حزبانە نەبێ‌و هێرش نەکاتە سەریان".
شەمخانی وتویەتیشی "هەر هێزو گروپێک کە بیەوێ خاکی عێراق بۆ هەڕەشە کردن لەئاسایشی ئێران بەکاربهێنێت، بەتوندی بەرپەرچی دەدەینەوە".

حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان 37 ساڵ لەمەوبەرو دوای ئەوەی ئێران دەستی بەسەر ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستاندا گرتەوە، بارەگاکانیان بۆ هەرێمی کوردستان گواستوەتەوەو زۆربەیان لەکۆیەو زڕگوێز نیشتەچی بون. تا ئێستا زیاتر لە ٤٠٠ کەسی چالاکیان لەناو هەرێمی کوردستاندا لەدوای ١٩٩١ەوە تیرۆر کراوە.

زۆرترین بینراو
ئیلهام ئەحمەد پۆستی خۆی لە حکومەتی سوریا ئاشکرا دەکات 
مەزڵوم عەبدی: دوای پرۆسەی ئاشتی تورکیا هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا ڕاگرتووە و بۆیە پشتیوانی دەکەین
بارەگای بارزانی: جێگەی داخە دیداری مێری بە شایستەیی میوانەكانی بانگهێشت نەکردووە
دەرکەوتنی گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی تورکیا بە ملپێچی ئامەدسپۆرەوە لە فێستیڤاڵی دیاربەکر دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا
دادگای فیدراڵیی عێراق یاسایەکی هەرێمی کوردستان تایبەت بە تاوانە سیاسییەکان هەڵدەوەشێنێتەوە
پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی: راگیراوانی لالەزار لە زیندانی تاکەکەسیدا ئەشکەنجە دراون تاوەکو بەزۆر پەڕاو واژۆ بکەن
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
وەزیری ناوخۆی هەرێم: مەترسییەکانی ماددەی هۆشبەر لە تیرۆر قورسترە و هەڕەشەکانی داعشیش پەرەی سەندووە
قوباد تاڵەبانی ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە کێشەی هەیە لەگەڵ مەسرور بارزانی
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×