دادگای فیدراڵیی عێراق یاسایەکی هەرێمی کوردستان تایبەت بە تاوانە سیاسییەکان هەڵدەوەشێنێتەوە
  2026-10-13     

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، لە نوێترین بڕیاریدا، یاسای ژمارە ٢١ی ساڵی ٢٠٠٣ی پەرلەمانی كوردستانی بە نادەستووری ناساند، کە تایبەتە بە مامەڵەکردن لەگەڵ تاوانە سیاسییەکان لە چوارچێوەی یاسای سزادانی عێراقیدا.

ئاوێنە: ​لە پاساوی بڕیارەکەدا، دادگای فیدراڵی ڕوونیکردووەتەوە کە ئەو یاسایەی هەرێمی کوردستان بە پێچەوانەی دەقی بڕگەی دووەمی ماددەی ١٢١ی دەستووری هەمیشەییی عێراق دادەنرێت. دەستوور لەو بڕگەیەدا ئاماژە بەوە دەکات کە هەرێمەکان مافیان هەیە جێبەجێکردنی یاسا فیدراڵییەکان هەموار بکەنەوە لە کاتی دروستبوونی دژیەکی لە نێوان یاسای فیدراڵی و یاسای هەرێمدا، بەڵام بەو مەرجەی بابەتەکە نەچێتە چوارچێوەی تایبەتمەندییە تەواوەتییەکانی دەسەڵاتی فیدراڵییەوە.

​سەرباری ئەوەی دادگاکە یاساکەی هەرێمی بە نادەستووری داناوە، بەڵام لە هەمان کاتدا بەشی دووەمی سكاڵاكەی بەهۆی "نەبوونی تایبەتمەندی"ـیەوە ڕەتکردووەتەوە؛ کە تێیدا سكاڵاكار داوای کردبوو ڕێوشوێنە یاساییەکانی دۆسیەکەی لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی دەست پێبکاتەوە.

​جێگەی ئاماژەیە، یاسای ژمارە ٢١ی ساڵی ٢٠٠٣ لە هەرێمی کوردستان دەرچووە بە مەبەستی هەمواركردنەوەی ماددەی ١٥٦ی یاسای سزادانی عێراقی. لە پاڵ ئەوەشدا، بەپێی ئەو یاسایە کاری بەشێکی زۆر لە ماددەکانی یاسای سزادانی عێراقی لە هەرێمی کوردستان ڕاگرتبوو و لەکاری خستبوون، کە پێکهاتبوون لە ماددەکانی (١٥٧ تا ١٨٩، ١٩٠ تا ١٩٥، ١٩٨ تا ٢١٩، ٢٢٣ تا ٢٢٥، هەروەها هەردوو ماددەی ٢٢٧ و ٢٢٨).

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×