2021-09-24 463
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس
سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه شه‌وانه ملیۆنان كه‌س به‌سكی برسیی ده‌خه‌ون، رایگه‌یاند، "سێ ملیار كه‌س ناتوانن خۆراكی ته‌ندروست بخۆن".
ئاوێنه: ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌لوتكه‌ی خۆراك كه له‌میانی ٧٦ه‌مین كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجامدرا، سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه شه‌وانه ملیۆنان كه‌س به‌سكی برسیی ده‌خه‌ون، رایگه‌یاند، "سێ ملیار كه‌س ناتوانن خۆراكی ته‌ندروست بخۆن".
وتیشی، به‌نزیكه‌یی یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌و خۆراكه‌ی به‌رهه‌م ده‌هێندرێت، به‌فیڕۆ ده‌درێت؛ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه مرۆڤ به‌جه‌نگان له‌دژی سروشت زیانی به‌به‌روبوم‌و به‌رهه‌مه خۆراكییه‌كان گه‌یاندووه.
راشیگه‌یاند، "سیسته‌می خۆراكی به‌رپرسیاره له‌وه‌ی له‌سه‌دا ٨٠ی فره‌زینده‌یی له‌ناو چووه".