2021-10-21   1319     
ئارى به‌ده‌ل به‌روارى کوڕی مامۆستا به‌ده‌ل له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا پەیامێکی باوکی بۆ رای گشتی خوێندنەوەو هۆکاری ئامادەنەبوونى باوکى لەکۆنگرە رۆژنامەوانییەکە روونکردەوەو وتى "دوو مانگ به‌ر له‌ئێستا برایه‌كى مامۆستا به‌ده‌ل واته مامم كۆچى دوایی كرد، ئێمه ئه‌و هه‌واڵه‌مان له‌باوكم شارده‌وه‌و نه‌مانهێشت بزانێت".
ئاوێنە: هەروەها وتیشی "دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ باوکم ئازادبوو، ئه‌مڕۆ هه‌واڵه‌كه‌ى بیست‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه نه‌یتوانى به‌شداریی ئه‌م كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه بكات، به‌ڵام په‌یامێكى نوسراوى ئاراسته‌ی رای گشتى كردووه و داواى لێبوردنیشى كردووه كه به‌هۆى بیستنى هه‌واڵه‌كه‌وه نه‌یتوانیی بێته کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە".
لەپەیامە نووسراوەکەیدا مامۆستا بەدەل بەرواری دەڵێت "دڵخۆشم كه ئێستا له‌ناو كه‌سوكارى خۆمم‌و له‌شارى دهۆكى خۆشه‌ویستم، له‌ماوه‌ى زیندانیكردنیشم هیچ جۆره لێدان‌و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كم ڕوبه‌ڕوو نه‌بۆته‌وه‌و هیچ جۆره توندوتیژیه‌كم به‌رامبه‌ر ئه‌نجامنه‌دراوه، به‌پێچه‌وانه‌وه زۆریش ڕێزمان لێگیراوه. له‌وكاته‌ى له‌دهۆك ده‌ستگیركرام تا گواستنه‌وه‌م بۆ هه‌ولێرو تا ساتى ئازادكردنیشم، ڕێزێكى زۆرم لێگیراوه‌و له‌زیندانیش هه‌موو جۆره چاره‌سه‌رێكى پزیشكیمان پێشكه‌شكراوه".
هەروەها سه‌باره‌ت به‌تێكچونى بارى ته‌ندروستى‌و لاوازبونى له‌ڕوى جه‌سته‌ییه‌وه، به‌ده‌ل به‌روارى دەڵێت "ته‌نها شوێنه‌كه‌مان بچوك بوو له‌زیندان، هۆكارى لاوازبونه‌كه‌ش ته‌نها ئه‌وه‌یه".