ئاماری نوێی كۆرۆنا لە هەرێم: 802 توشبو، 25 گیانلەدەستدان
  2021-10-27       440       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 802 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و هاوكات 25 توشبوی دیكەش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی لەراگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا حەوت هەزارو 780 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی توشبوانی نوێی كۆرۆنا كەمتر بوە لەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە بەشێوەیەك 802 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و هەزارو 259 توشبوش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 25 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 7 لە هەولێر، 5 لە سلێمانی، 7 لە دهۆك، 1 لە هەڵەبجە، 3 لە گەرمیان، 2 لە راپەڕین.

دەقی راگەیەندراوەكە:

ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID19               ژمارە ( ٦٠٩ ) 

١. پشکنین: ( ٧٧٨٠ پشکنینی نوێ)
• ( ٣٩٠٧) هەولێر
• ( ١٥١٦) سلێمانی
• ( ٢١٢٨) دهۆك
• ( ٦٤) هەڵەبجە
• ( ١٦٥) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین

٢. توشبو: ( ٨٠٢ توشبوی نوێ)
• ( ٣٤٠) هەولێر
• ( ١٧٢) سلێمانی
• ( ٢٤٧) دهۆك
• ( ١٨) هەڵەبجە
• ( ٢٥) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین

٣. چاکبون: ( ١٢٥٩ چاکبون)
• ( ٥٠٠) هەولێر
• ( ٤٤٧) سلێمانی
• ( ٢٣٢) دهۆك
• ( ٢٥) هەڵەبجە
• ( ٢٤) گەرمیان
• ( ٣١) ڕاپەڕین

٤. مردن: ( ٢٥ مردن)
• ( ٧) هەولێر
• ( ٥) سلێمانی
• ( ٧) دهۆك
• ( ١) هەڵەبجە
• ( ٣) گەرمیان
• ( ٢) ڕاپەڕین

ئاماری گشتی:
کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچو)
پشکنین ٣٣٢٥٩٢٨ (١١٨٥٩١٠ هەولێر، ٨٢٢٩٤٩ سلێمانی، ١٢٩٣١٧٢ دهۆك، ٢٣٨٩٧ هەڵەبجە)
توشبون ٣٥٨٩٠٢ (١٠٥٢٦٥ هەولێر، ١٢٤٩٦٧ سلێمانی، ١٢١٦٧٧ دهۆك، ٦٩٩٣ هەڵەبجە)
چاکبون ٣٣٨٦١٧ ( ٩٨١١٦ هەولێر، ١١٧٧٨٨ سلێمانی، ١١٦٢٨٣ دهۆك، ٦٤٣٠ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر  ١٣٩٢٩ (٥٣٢٥ هەولێر، ٤٤٥٠ سلێمانی، ٣٨٠٤ دهۆك، ٣٥٠ هەڵەبجە)
مردن ٦٣٥٦ (١٨٢٤ هەولێر، ٢٧٢٩ سلێمانی، ١٥٩٠ دهۆك، ٢١٣ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەمو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاوڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ).

 وەزارەتی تەندروستی      
حکومەتی هەرێمی کوردستان   
٢٧ی تشرینى یه‌كه‌م ٢٠٢١

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×