روبەڕوبونەوە لە نێوان سوپای ئەمریكا و سوپای پاسداران روویدا
  2021-11-03       797       

دەزگاكانی راگەیاندنی ئێرانی بڵاویانكردووەتەوە، لەكاتی هەوڵدان بۆ دەستگرتن بەسەر گوازەرەوەیەكی نەوت لە دەریای عومان، روبەڕوبونەوە لە نێوان سوپای ئەمریكا و سوپای پاسداراندا روویداوە و هەوڵەكە شكستی پێهێنراوە.

ئاوێنه‌: كەناڵی "الخبر"ی ئێرانی بڵاویكردووەتەوە، كەشتییەكی جەنگی ئەمریكی نەوت گوازەرەوەیەكی ئێرانی لە دەریای عوماندا وەستاندووە و بەشێك لە نەوتەكەی گواستووەتەوە بۆ گوازەرەوەیەكی تر.

رونیشكراوەتەوە، سوپای پاسدارن پرۆسەیەكی دابەزینی ئاسمانییان ئەنجامداوە و لەگەڵ سوپای ئەمریكادا رووبەڕو بوونەتەوە و كۆنترۆڵی نەوت گوازەرەوە ئێرانییەكەیان كردووە و بەرەو ئاوەكانی ئێران رەوانەیان كردووە.

بەپێی راپۆرتی دەزگا میدیاییەكانی ئێران، سوپای ئەمریكا هەوڵی ئەوەی داوە دووبارە كۆنترۆڵی گوازەرەوەكە بكات، بەڵام بە سەلامەتی گەڕاوەتەوە ئاوەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران.

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×