ئەمریكا لەسەر كۆچبەرانی بێلاڕووس هەڵوێستی راگەیاند
  2021-11-09       1035       


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا نیگەرانی خۆی لەرەوشی كۆچبەرانی سنووری پۆڵەندا و بێلاڕووس راگەیاند.

ئاوێنه‌: نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریكا شەوی رابردوو لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەوانان، رایگەیاند ئێمە نیگەرانین لەڕەوشی سنووری بێلاڕووس و پۆڵەند بەپێی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی بە دەستمان گەیشتووە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریكا راشیگەیاند، لۆكاشینكۆ لە بێلاڕووس كەسانی هەژار بەكاردەهێنێت بۆ هەڕەشەكردن لە ئەورووپاییەكان.

دوێنێ بە هەزاران كۆچبەر كە زۆرینەیان هاوڵاتی باشووری كوردستان لە بێلاڕووسەوە روویان لە سنوورەكانی پۆڵەندا كرد بە ئامانجی پەڕینەوە بەرەو ئەڵمانیا، بەڵام لەلایەن هێزە سنوورپارێزەكانی پۆڵەنداوە رێگرییان لێكرا.

ئەو هەزاران كۆچبەرە بە درێژایی شەوی رابردوو لەسەر سنوورەكان ماونەوە بەبێ خواردن و خواردنەوە و لەسەرما و سۆڵەدا، تا ئێستا هیچ چارەسەرێك بۆ تەنگەژەی ئەو كۆچبەرانە نەدۆزراوەتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×