لە تەقینەوەیەكدا لە تاران دو كەس كوژران
  2021-12-23       469       

بەهۆی تەقینەوەی غاز لە بازاڕێكی گوڵی رۆژهەڵاتی تاران ئاگر كەوتەوەو بەوهۆیەوە دو كەس كوژران و ژمارەیەكی دیكەش برینداربون.

ئاوێنە: جەلال مەلەكی، وتەبێژی دەزگای ئاگركوژێنەوەی تاران رایگەیاندوە، غاز لە دوكانێكی بازاڕەكەدا تەقیوەتەوەو ئەوەش بۆتە هۆی ئەوەی دوكانەكەو چەند دوكانێكی دیكەی بازاڕەكە ئاگربگرن.

بەقسەی جەلال مەلەكی لە روداوەكەدا، دو كەس كوژراون و چەندین كەسی دیكەش برینداربون كە یەكێك لەوانە كارمەندی ئاگركوژێنەوە بوە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە ئاگرەكە لەلایەن تیمەكانی ئاگركوژێنەوە كۆنترۆڵ كراوە.

 

نخستین تصاویر از حادثه آتش سوزی در بازار گل بزرگراه شهید محلاتی تهران/ این حادثه تاکنون ۲ کشته بر جای گذاشته است pic.twitter.com/2yNGpm9MYx

— روزنامه همشهری (@hamshahrinews) December 23, 2021

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×