هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا له ناوچه سنوورییه‌كانی پارێزگای وان، له یه‌ك ساڵدا، ڕێگرییان له 120 هه‌زار كۆچبەر كردووه له ئێرانه‌وه بچنە توركیا، دیواری نێوان هەردوو وڵاتەكەش نزیكە لە تەواوبوون.
ئاوێنه: محەمەد ئه‌مین بیلمه‌ز پارێزگاری وان، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، به‌مه‌به‌ستی ڕێگه‌گرتن له كۆچی نایاسایی، قاچاخچێتی و “دزه‌كردنی تیرۆریستان”، ده‌ستكراوه به بونیادنانی دیواربه‌ندێكى ئه‌منی له‌سه‌ر سنووری توركیا له‌گه‌ڵ ئێران.
بەوتەی بیلمەز، تائێستا 40 كیلۆمه‌تر له كۆی 64 كیلۆمه‌تر‌ی دیواربه‌نده‌كه كاره‌كانى ته‌واوكراوه.
پارێزگارەكەی وان ئاشكراشیكردووە، هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا له ناوچه سنوورییه‌كانی پارێزگای وان، لەماوەی ئەمساڵدا ڕێگرییان له 120 هه‌زار كۆچبەر كردووه له ئێرانه‌وه بپه‌ڕێنه‌وه توركیا.
ئێران بووەتە ڕێڕەوی سەرەكیی ئەو كۆچبەرانەی لە وڵاتانی خۆرهەڵاتی وڵاتەكەوە كۆچ بەرەو ئەوروپا دەكەن، بەتایبەت ئەفغانستان و پاكستان، كۆچبەرەكانیان لە ئێرانەوە خۆیان دەگەیەننە توركیا و دواتریش بەرەو ئەوروپا.