هه‌ینی, 16 ی ئایار , 2025
سبەی كۆتایی بە دابەشكردنی موچەی مانگی 12ی ساڵی رابردو دەهێنرێت
  2022-01-19       977       

بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابوری بۆ دابەشكردنی موچەی مانگی 12ی ساڵی رابردو، سبەی پێنجشەممە، كۆتایی بەدابەشكردنی موچەی ئەو مانگە دەهێنرێت و موچەی سەرجەم ئەو وەزارەت و شوێنانە دابەشدەكرێت كە تاوەكو ئێستا موچەیان وەرنەگرتوە، ئەوەش دوای گەیشتنی 200 ملیار دینارەكەی بەغدا دێت.

ئاوێنە: بەپێی خشتەکەی وەزارەتی دارایی، سبەی موچەی سەرجەم ئەو وەزارەت و شوێنانە دابەشدەكرێت كە تاوەكو ئێستا موچەی مانگی 12ی ساڵی رابردویان وەرنەگرتوە.

ئاوێنە لە تەلەگرام جۆین بكە

بەگوێرەی خشتەكە ئەو وەزارەت و شوێنانە پێكدێن لە: وەزارەتی خوێندنی باڵا، وەزارەتی شارەوانی، وەزارەتی كارەبا، وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە، وەزارەتی رۆشنبیری، سەرۆكایەتی هەرێم، سەرۆكایەتی پەرلەمان، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، خانەنشینی پێشمەرگەو خانەنشینی شارستانی.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، لە لێدوانێكدا رایگەیاند: "تەمویلی 200 ملیارەکەی هەرێمی کوردستانی نێردرا بۆ لقی هەولێری بانکی ناوەندی."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×