شەپۆلێكی به‌فر و باران روو لە هەرێمی كوردستان دەكات ، بەپێی پێشبینییەكانیش كاریگەری شەپۆلەكە ماوەی شه‌ش ڕۆژ دەخایەنێـت.
ئاوێنه: ماڵپەڕی ئەکواویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە پێشبینی دەکات لە ناوه‌ڕاستی هەفتەی داهاتوو شەپۆلێكی به‌فر و باران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و ماوەی شه‌ش ڕۆژ دەخایەنێت.
لە زانیاریەكانی كەشوهەوای ماڵپەڕه‌كەدا هاتووە، کە شه‌پۆله‌كه سه‌ره‌تا له‌شاری دهۆك له ڕۆژی دووشه‌ممه ده‌ست پێده‌كات تاوه‌كو رۆژی یه‌كشه‌ممه لە ناوچە جیا جیاکانی هەرێم به‌فر و باران دەبارێت و پله‌كانی گه‌رما دێنه‌وه خوار 0.
به‌پێی زانیاریه‌كانی ماڵپه‌ڕه‌كه پێشبینی ده‌كرێت دوباره له‌سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر به‌فربارێت پێنج شه‌ممه و هه‌ینی و دواتر باران ببارێت.
ئەکواوێزەر لە ساڵی ١٩٦٢ لەسەر دەستی جویل مایرز دامەزراوە کە خوێندکاری خوێندنی باڵا بووە لە زانکۆی پەنسلڤانیا و ماستەری هەیە لە پێشبینی کەشوهەودا و پێشتر لە کۆمپانیایەکی غاز لەو ویلایەتە کاریکردووە.