وەزیرێكی بەریتانیا: بەهۆی مسوڵمانبونمەوە لە کار لادرام
  2022-01-24       1288       

ژنە وەزیرێكی پێشووی بەریتانیا دەڵێت هۆكاری لابردنی لە پۆستەكەی ئەوە بووە كە مسوڵمانە، سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتەش داوای لێكۆڵینەوەكردن لە كەیسەكە دەكات.

نوسڕەت غەنی پەرلەمانتاری پارتی پارێزگاری بەریتانیایە و پێشتر وەزیری گواستنەوەی ئەو وڵاتە بووە، ساڵی 2020 بە هەموارێكی وەزاری لە پۆستەكەی دوورخرایەوە.

ئاوێنە: غەنی دەڵێت، “بەهۆی ئەوەی مسوڵمانم لە پۆستەكەم دوورخرامەوە، بەرپرسێكی دیسپلینی حكومی ئەوكات پێیوتم مسوڵمانبوونت ورووژێندراوە و كراوە بە بابەت”.

لە كاردانەوەی ئەو بانگەشەیەدا، بۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا فەرمانیكرد لێكۆڵینەوە لە كەیسەكە بكرێت.

وتەبێژێك بەناوی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیاوە قسەی بۆ ڕۆژنامەی “سەندەی تایمز” كردووە و ڕایگەیاندووە، كاتێك سەرەتا ئەم هەواڵە بڵاوبووەوە، سەرۆك وەزیران داوای لە وەزیرەكە كرد سكاڵا تۆماربكات و بەدوای بابەتەكەدا بڕوات، بەڵام ئەو واینەكرد.

دەشڵێت، بۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیران فەرمانیكردووە لێكۆڵینەوە لە كەیسەكە بكرێت و بزانرێت چی ڕوویداوە؟، داواشی لە نوسڕەت غەنی كردووە بابەتەكە بە جددی وەربگرێت.

لای خۆیەوە نوسڕەت غەنی پێشوازی لە بڕیارەكەی سەرۆك وەزیران كرد و ڕایگەیاند، “دەبێت هەموو وتەكانی ئەفسەرەكەی دیسپلین بخرێنە ناو لێكۆڵینەوەكانەوە”.

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×