وەزارەتی بەرگری توركیا وردەكاری ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەكەی سەر باشوور و رۆژئاوای كوردستانی بڵاوكردەوە
  2022-02-02       551       


وەزارەتی بەرگریی توركیا رایگەیاند لە ناوچەكانی دێرك، شنگال و قەرەچووغ لە باشوور و رۆژئاوای كوردستان، ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی “هەڵۆی زستان”یان بۆسەر حەشارگەكانی پەكەكە كە وەك بنكە بەكارهێنراون، ئەنجامدرا.

ئاوێنه‌: وەزارەتی بەرگریی توركیاوە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە بۆ لە چالاكی خستنی پەكەكە/كەجەكە/یەپەگە و رێكخراوەكانی دیكە، نەهێشتنی ئەو هێرشانەی لە باكووری عێراق و سووریاوە دەكرانە سەر هاووڵاتیان و هێزە ئەمنییەكان و دەستەبەركردنی ئاسایشی سنوور، ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی ئەنجامدراوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە ”لەژێر رۆشنایی مافی خۆپاراستن كە لە ماددەی ٥١ی پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە سەرچاوەی گرتووە، ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی “هەڵۆی زستان” بۆسەر حەشارگەكانی تیرۆر بەڕێوەچوو لە ناوچەكانی دێرك، شنگال و قەرەچووغ كە لە باكووری عێراق و سووریا وەك بنكە بەكارهێنراون”.

لە راگەیەندراوەكەدا، ئاماژە بەو ئامانجانە كراوە كە لە ئۆپەراسیۆنەكەدا كراونەتە ئامانج و هاتووە ”لە ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی “هەڵۆی زستان”دا پەناگە، حەشارگە، ئەشكەوت، تونێل، كۆگای چەك و بارەگا و كەمپی مەشقی تیرۆركرانە ئامانج”.

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×