ئێران لە ١٠ مانگدا بەبەهای زیاتر لە ٧ ملیار دۆلار کاڵای هەناردەی عێراق کردووە
  2022-02-11       474       

جێگری وەزیری ئابوری ئێران ڕایگەیاند، هەناردەی کاڵای ئێرانی بۆ عێراق له‌ ماوه‌ی ١٠ مانگی رابردوو زیاتر لە ٧ ملیار دۆلار بووە.

عەلیڕەزا مەقدەسی، جێگری وەزیری ئابوری و سەرۆکی گومرگی ئێران رایگەیاند، لەماوەی ١٠ مانگی رابردوودا هەناردەی کاڵای ئێرانی بۆ عێراق ٧ ملیار و ٢٩٥ ملیۆن دۆلار بووە.

لە بارەی بڕی هاوردەی کاڵا لە عێراقەوە بۆ وڵاتەکەیان ڕایگەیاند، لەو ماوەیەدا بڕی ٩٢٠ ملیۆن دۆلاری کاڵا لە عێراقەوە هاوردەی ئێران کراوە.

 عەلیڕەزا وتیشی، کە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ٪٤٠ رێژه‌ی بازرگانیكردن له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ زیادی کردووە بە شێوەیەک بوو کە لەگەڵ سەرچەم وڵآتانی دراوسێ لەو ماوەیەدا بە بەهای ٤٠ ملیار و ٩٣٢ ملیۆن دۆلار بازرگانیان کردووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×