وەزارەتی بەرگری روسیا فەرمانی دا بە فراوانكردنی هێرشەكان لەسەرجەم میحوەرەكان لە ئۆكرانیا
  2022-02-26       551       

وەزارەتی بەرگری روسیا، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند، فەرمانیان داوە بە هێزەكانیان بۆ فراوانكردنی پێشڕەوی لە سەرجەم میحوەرەكان لە ئۆكرانیا.

ئاوێنە: وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، دوای ئەوەی دوێنێ حكومەتی كیێڤ ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ دانوستان، هێرشەكانمان لە زۆربەی میحوەرە سەرەكییەكان راگرت، بەڵام دوای ئەوەی لایەنی ئۆكرانی دانوستانی رەتكردەوە، ئەمڕۆ فەرمانمان دا بە تەواوی هێزەكانمان كە پێشڕەوییەكانیان لەسەرجەم میحورەكان بەپێی ئەو پلانە سەربازییەی دانراوە، فراوان بكەن.

بەرلەوە دیمیتری پیسكۆف، وتەبێژی سەرۆكایەتی روسیا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، دوێنێ هەینی، ڤیلادیمێر پوتین، وەك فەرماندەی باڵای هێزە چەكدارەكانی روسیا، فەرمانی دا بە راگرتنی پێشڕەوی هێزە روسییەكان لە ئۆكرانیا ئەوەش وەك چاوەڕوانییەك بۆ دەستپێكردنی دانوستان.

پیسكۆف وتی، بەهۆی ئەوەی لایەنی ئۆكرانی دانوستانی رەتكردۆتەوە بۆیە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزەكانی روسیا دەستیان كردۆتەوە بە پێشڕەویكردن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×