رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی، سەرۆكی ئۆكرانیادا رایگەیاند، هەوڵدەدەن بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لە ئۆكرانیا.
ئاوێنە: فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا‌و ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، له میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا تاوتوێی هێرشی روسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا‌و دوا پێشهاته‌كان كراوه.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە"ئه‌ردۆغان پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاڕاسته‌ی زێلێنسكی كرد به‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و هاوڵاتییه ئۆكرانیانه‌ی له ئاكامی هێرشه‌كه‌ی روسیا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و هیوای زو چاكبونه‌وه‌یشی بۆ برینداربوان خواست."
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە ئه‌ردۆغان لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا ئاماژه‌ی به‌وه‌یشداوە كه "هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی زیاتر نه‌بنه قوربانی و زیانی زیاتر به ئۆكرانیا نه‌گات."