ئەڵمانیا: 1000 چەكی دژە تانك و 500 موشەك بۆ ئۆكرانیا دەنێرین
  2022-02-26       588       
تانكێكی روسی كە لەلایەن هێزەكانی ئۆكرانیاوە تێكشكێنراوە

راوێژكاری ئەڵمانیا رایگەیاند، حكومەتی وڵاتەكەی هەزار چەكی دژە تانك و 500 موشەكی زەوی بە ئاسمان لە جۆری ستینگەر بۆ ئۆكرانیا دەنێرێت.

ئاوێنە: ئۆلاف شۆڵتز، راوێژكاری ئەڵمانیا، كەمێك لەمەوبەر لە تویتێكدا رایگەیاند، "هێرشەكەی روسیا بۆ سەر ئۆكرانیا خاڵێكی وەرچەرخانە، ئەركی ئێمەیە بە باشترین تواناكانمان پشتیوانی ئۆكرانیا بكەین بۆ روبەڕوبونەوەی سوپا داگیركەرەكەی پوتین."

ئاوێنە لە تەلەگرام جۆین بكە

راوێژكاری ئەڵمانیا لەتویتەكەیدا، كە لەدوای كۆبونەوەی هات لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی پۆڵەنداو سەرۆكی لیتوانیا، وتوشیەتی"بۆیە ئێمە هەزار چەكی دژە تانك و 500 موشەكی جۆری ستینگەر بۆ هاوڕێكانمان لە ئۆكرانیا دەنێرین."

ئەو هەنگاوەی ئەڵمانیا بە گۆڕانكارییەكی گەورە دەژمێردرێت لە سیاسەتی درێژخایەنی وڵاتەكەدا كە خۆی لە قەدەغەكردنی ناردنی چەك بۆ ناوچەكانی شەڕ دەبینێتەوە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×