ئەنجومەنی ئاسایش هەنگاوێکی دەگمەن لەبارەی ئاڵۆزییەکانی ڕوسیا و ئۆکرانیا دەنێت
  2022-02-27       1107       

دوای بەکارهێنانی مافی ڤیتۆ لەلایەن ڕوسیاوە لە دانیشتنی پێشوودا وەک ئەندامێکی هەمیشەیی، ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجومەنی ئاسایش دانیشتنێک ئەنجامدەدات بۆ پەسەندکردنی پرۆژەیاسایەک کە “داوا لە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات بۆ بەڕێوەچوونی خولێکی تایبەت” لە سبەینێ دووشەممەدا تایبەت بە کێشەکانی ڕوسیا و ئۆکرانیا.

ئاوێنه‌: دانیشتنەکەی ئەنجومەنی ئاسایش دەگمەنە بەهۆی ئەوەی مافی ڤیتۆ کە لە سیستمی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بۆ پێنج ئەندامە هەمیشەییەکەی ئەو کۆمەڵەیە دەستەبەرکراوە، وەک مافی تانەدان و هەڵوەشاندنەوەی پەسەندکردنی هەر پرۆژە و بڕیارێک، لەم دانیشتنەدا ڕێگری لە بەکارهێنانی بکرێت لەلایەن ڕوسیاوە.

دانیشتنەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ پەسەندکردنی ئەو پرۆژە بڕیارەیە بەمەبەستی بەڕێوەچوونی ئەو خولە تایبەتەی کۆمەڵەکە.

بەپێی سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی کە قسەی بۆ ئاژانسی فرانس پرێس کردووە، ئامانجی ئەو خولە تایبەتەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، گفتوگۆکردنی ئەندامانی کۆمەڵەکەیە کە ژمارەیان 193 وڵاتن لەبارەی ئاڵۆزییەکانی ڕوسیا و ئۆکرانیا، پێشێلکردنی بەڵێننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرکۆنەکردنی ئەو شەڕە.

ئەمە دەبێتە چوارەم کۆبوونەوەیان لە ڕۆژی دووشەممەی ڕابردووەوە سەبارەت بە هەمان پرس.

لەئەگەری پەسەندکردنی پرۆژە بڕیارەکە، بەپێی بنەما سەرەکییەکانی کۆمەڵەکە هەر “خولێکی تایبەت” دەبێت لەماوەی 24 کاتژمێر لەدوای پەسەندکردنییەوە ئەنجامبدرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×