راوێژكاری ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، به‌بڕی 113 بلیۆن دۆلار هاوكاری سه‌ربازی ده‌گه‌یه‌ننه ئۆكرانیا له پێناو به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێزه‌كانی روسیا و خواسته داگیركارییه‌كانی ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی روسیا.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی BBC، ئۆلاف شۆڵتز، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، به‌هۆی هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی روسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا و ئه‌و به‌رگرییه‌ی ئۆكرانیا به‌رامبه‌ر به داگیركه‌رانی وڵاته‌كه‌یان ئه‌نجامیاندا به راوێژ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته‌كه‌ی بڕیاریانداوه چه‌ك به ئۆكرانیا ببه‌خشن.
له كۆبونه‌وه‌ی نائاسایی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر پێشهاته‌كانی ئۆكرانیا و ئه‌وروپا، ئۆلاف شۆڵتز وتیشی، "به به‌های 113 بلیۆن دۆلار هاوكاری سه‌ربازی ده‌ده‌ینه هێزه‌كانی ئۆكرانیا"، به‌م شێوه‌یه‌ش ئه‌و بڕه داهاته له‌سه‌ر خه‌زێنه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌ڵمانیا هه‌ژمارده‌كرێت و ئه‌وانیش له به‌رامبه‌ر ئه‌و داهاته هاوكاری سه‌ربازی ده‌ده‌نه هێزه‌كانی ئۆكرانیا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "سێ رۆژی رابردو هه‌نگاومان نایه ناو سه‌رده‌مێكی نوێوه و ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه بڕوات و پوتین رانه‌گیرێت ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار كاریگه‌ری و پێشهاتی مه‌ترسیداریش ده‌خاته سه‌ر ته‌واوی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا".