وه‌زاره‌تى به‌رگریی ئۆكرانیا ئامارێكى هێرشه‌كانى ڕوسیاى بڵاوكرده‌وە
  2022-02-27       583       

وه‌زاره‌تى به‌رگریی ئۆكرانیا ئامارێكى نوێی چوار ڕۆژى هێرشه‌كانى ڕوسیاى بۆسه‌ر وڵاته‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه‌.

ئاوێنە: جێگری وه‌زیری به‌رگری ئۆكرانیا ڕایگه‌یاند، له‌ماوه‌ى چوار ڕۆژى ڕابردووى هێرشه‌كانى ڕوسیا، سوپاى ئۆكرانیا چوار هه‌زار و 300 سه‌ربازى كوشتووه‌ و 146 تانكیشیان تێكشكاندووه‌ به‌وه‌ش زیانه‌كانى ڕوسیا زیادیكرد.

هاوكات وه‌زاره‌تى به‌رگریی ڕوسیا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ماوه‌ى ئه‌م چوار ڕۆژه‌دا 975 ژێرخانی سەربازیی ئۆکرانیایان کردووەتە ئامانج.

23 خاڵ و سه‌نته‌رى په‌یوه‌ندی سوپاى ئۆكرانیا و 31 پارچه‌ سیسته‌مى ئێس 300 ، 48 ڕادار، هه‌شت فڕۆكه‌ى شه‌ڕكه‌رو 11 فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وانیان تێكشكاندووه‌.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا له‌ خاركیڤ و كیێڤ به‌رده‌وامى هه‌یه‌ و به‌پێی ئاماره‌كان 64 هاوڵاتیى مه‌ده‌نى كوژراوه‌ و 160 هه‌زار هاوڵاتیش ئاواره‌بوون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×